سەردێڕ:

رۆیتەرز: ١٢ کەشتی نەوتی کەرکوک هەناردە دەکرێت

PM:01:14:23/10/2025

1280 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، بڕیارە مانگی داهاتوو عێراق ١٢ کەشتی نەوتی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردە بکات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، عێراق لە مانگی داهاتووەوە دەست دەکات بە هەناردەکردنی کەشتی نەوتی کەرکوک لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە و ١٢ کەشتی لەو مانگەدا هەناردە دەکرێت، هەروەها کۆی گشتی دەگاتە ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و لەرێگەی ئەو بەندەرەوە رەوانەی بازارەکانی جیهان دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەناردەی نەوتی کەرکوک لە بەندەری جەیهانەوە دوو ساڵ زیاتر بوو راگیرابوو و لە کۆتای مانگی ئەیلولدا دەستی پێکردەوە.













گەلەری