PM:12:07:23/10/2025
1272 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، لە بەشەخۆراکی ئەم مانگەدا زیاتر لە ٤٠ هەزار تۆن برنجی تایلەندی بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، ٤١ هەزار و ٣٨٩ تۆن برنجی تایلەندی لە رێگەی کەشتییەکەوە گەشتووەتە بەندەری ئوم قەسر و بڕیارە لە رێگەی بریکارەکانەوە لەگەڵ سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشی بکەن.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بۆ دڵنیابوونەوە لە کوالێتی ئەو برنجە، تیمەکانی پشکنینی تاقیگە لە
بەندەری ئوم قەسر دەستیان کردووە بە وەرگرتنی سامپڵ لە برنجەکە، تاوەکو رەوانەی
تاقیگەی ناوەندی بکرێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست.
ئەوەش
خراوەتەروو، پڕۆسەی دابەشکردنەکە بە پێی پلانێکی بەبازاڕکردن ئەنجام دەدرێت و هاوڵاتیانیش
دڵنیا دەکاتەوە کە برنجە تایلاندییەکە دەگاتە دەستییان وەک بەشێک لە سەبەتەی خۆراک.