سەردێڕ:

رێکخراوێکی ئەمریکی: واشنتن هێزەکانی لە عێراق ناکشێنێتەوە

AM:11:29:23/10/2025

1252 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوێکی ئەمریکی دەڵێت، واشنتن لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق پاشگەزبوونەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، رێکخراوی "ئەنتی وۆر"ـی ئەمەریکی دەڵێت، ئیدارەی کۆشکی سپی پاشگەزبووەتەوە لە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی خۆی لە عێراق و بڕیارە ژمارەیەک راوێژکاری ئەمریکی لە چەند بنکەیەکی سەربازی عێراقدا بمێننەوە، دیارترینیان بنکەی عەین ئەسەد و حەریرە.

وتیشی، ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ئەمریکا و عێراق کراوە سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، واتای کۆتایهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بووە دژی داعش بەڵام بە واتای کشانەوەی تەواوی هێزەکانیان نایەت.

 

 













گەلەری