سەردێڕ:

کەی مووچەی مانگی هەشت خەرجدەکرێت؟

AM:09:20:23/10/2025

1704 جار خوێندراوەتەوە

لەسەر ناردنی مووچە، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەری هەیە کە ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی هەرێم خەرجبکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥،حکومەتی ماوەبەسەرچوو تاوەکو ئێستا داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ٩ و ١٠ـی رادەستی بەغدا نەکردووە، ئەوەش پێدەچێت گرفت بۆ هاتنی مووچەی مانگەکانی دیکە دروست بکات و بەو پێیەی هەرێم و بەغدا رێککەوتون لەگەڵ رادەستکردنی نەوت ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیش مانگانە رادەست بکرێت.

سەبارەت بە مووچەی مانگی هەشت، چاوگێک لە بەغدا بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەری هەیە کە ئەمڕۆ یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشتی هەرێم خەرجبکرێت.
هاوکات، نزیک دەبینەوە لە کۆتاییەکانی مانگی ١٠ و حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نانەوتی مانگی هەشتی رادەست کردووە، بەپێی زانیارییەکانیش حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەیەوێت تاوەکو وادەی هەڵبژاردن تەنها مووچەیەک دابەش بکرێت و ئەوەش چارەنووسی مووچەی مانگەکانی دیکەی بە نادیاری هێشتووەتەوە.

وەک خۆشیان لەکاتی رادەست نەکردنی نەوت رایانگەیاند، هەر بۆ سێ مانگ نەوتەکە رادەست دەکات بۆیە چارەنوسی چوار مووچەکەی دیکە هێشتا نادیارە.













گەلەری