PM:11:21:22/10/2025
1460 جار خوێندراوەتەوە
ده‌سته‌ی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، راسپارده‌كانی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوكی په‌سه‌ند كرد و بڕیاریدا بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، پشت به‌تۆماری نوێی ده‌نگده‌ران ببه‌سترێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، به‌گوێره‌ی بڕیارێكی ده‌سته‌ی كۆمسیاران، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران دوای تاوتوێكردنی یاداشته‌كه‌ی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك، به‌ناونیشانی "راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌ی وردبینی تۆماری ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك"، له‌نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی كرد.
ئه‌و
راسپاردانه‌ی به‌گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه په‌سه‌ندكراون بریتیبوون له "په‌سه‌ندكردنی
تۆماری ده‌نگده‌رانی پارێزگای كه‌ركوك، كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه نوێكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی
عێراق له مانگی داهاتوودا به‌كاربهێندرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پابه‌ندبوون به
جێبه‌جێكردنی راسپارده پێشنیار كراوه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پرۆسه‌ی وردبینی له
داهاتوودا".