سەردێڕ:

کرێکارێک بە تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا

PM:09:39:22/10/2025

1752 جار خوێندراوەتەوە

ئێوارەى ئەمڕۆ، لە وێستگەى کارەباى ئۆمەراوا لە قوشتەپە کرێکارێک لە کاتی کارکرد بەهۆی تەزووى کارەبا گیانى لەدەستدا.


چاوگێک لە پۆلیسى قوشتەپە بە ئێن ئاڕ تی وت، کرێکارەکە گەنجێکى تەمەن ٢٢ ساڵى دانیشتووى هەولێر بووە و ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى بەرکەوتنى بە تەزووى کارەبا، گیانى لەدەستداوە.

ئەو چاوگە ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمى کرێکارەکە گەیەندراوەتە پزیشکى دادى و توێکارى پزیشکى بۆ دەکرێت.

لە ماوەى دوو رۆژدا، ئەوە دووەم کرێکارە کە لە سنوورى هەولێر لە کاتى کارکردن گیان لەدەستدەدات و دوێنێش، کرێکارێک لەیەکێک لە پڕۆژەکانى نیشتەجێبوون لە شارى هەولێر کەوتەخوارەوە و گیانى لەدەستدا.













گەلەری