PM:08:48:22/10/2025
1264 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوبەسەرچوو بڕیاری گێڕانەوەی پارەی پێشینەی خانووبەرەی داوە لە هاوڵاتیان و کڕین و فرۆشتنی ئەو خانووانەی راگرتووە کە پێشینەی خانووبەرەیان تێداماوە، خاوەن خانووەکانیش ناڕازین و دەڵێن، حکومەتی ماوەبەسەرچوو رەچاوی بێ مووچەیی و بارودۆخیان ناکات و داوای ٢٠ ملیۆن دیناری پێشینەیان لێدەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حکومەتی ماوبەسەرچوو کڕین و فرۆشتنی ئەو خانووانەی راگرتووە کە پێشینەی خانووبەرەیان تێدا ماوە.
هاوکات بەشێک لە خاوەن خانووەکانیش بۆ ئێن ئاڕ تی باسیان
لەوەکرد، "حکومەت رەچاوی بێمووچەیی و بارودۆخمان ناکات و باری سەرشانمانی
قورسترکردووە".
باسی لەوەشکردووە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بری ئەوەی پێشینەی خانووبەرە و هاوسەرگیری دەستپێبکاتەوە و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکات تا ببنە خاوەن خانووی خۆیان، هاتووە بەبێ رەچاوکردنی دۆخی بێ مووچەیی و کەسابەتی هاوڵاتیان، داوای تەواوی قەرزی پێشینەی خانووبەرە لە هاوڵاتیان دەکات لە کاتێکدا پێشتر خۆی گێرانەوەی قیستی پێشینەکەی راگرتبوو.
ئەوەش لە کاتێکدایە، زیاتر لە دوو هەزار خانوو بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتی
ماوەبەسەرچووەوە کڕین و فرۆشتنیان راگیراوە.