PM:06:48:22/10/2025
1132 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لەبارەی دانانی کامێرا و جی پی ئێس رێنمایی تەواو دراوە بەو کۆمپانیایانەی کە بەشداردەبن لە گواستنەوەی خوێندکاران.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ بەگەڕخستنی سیستمی کامێرا و GPS بۆ ناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە خوێندکاران هاتووچۆ پێدەکەن، ئەنجامدرا.
ئەوەشی
خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەکاریی و رێنمایی یاسایی پێویست بۆ ئەو کۆمپانیا و
لایەنە پەیوەندیدارانە خرایەڕوو کە بەشداردەبن لە گواستنەوەی خوێندکاران، تاوەکو
بە زووترین کات کارە یاساییەکان تەواوبکەن، ئەمەش لەپێناو ئەوەی پرۆژەی دانانی
کامێرا و GPS لەناو ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوێندکاران هاتووچۆ
پێدەکەن بکەوێتەکار.