PM:05:57:22/10/2025
1456 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆك وهزیرانی عێراق و وهزیری دهرهوهی ئهمریكا پهیوهندی تهلهفۆنیان ئەنجامدا و لهبارهی سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا گفتوگۆیان كرد و باس لهوهكراوه كه پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و واشنتن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر و پەیوەندیی بەردەوام دامەزراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له راگهیهنراوێكدا بڵاویكردهوه، محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مارکۆ روبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێگەیشت و لەمیانی پەیوەندییەکەدا باسیان لە رێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و درێژەدان بە هەوڵە هاوبەشەکان کرد، بە ئامانجی چەسپاندنی هاوبەشی قوڵ و فرەڕەهەندی نێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کولتوری و ئەمنی و سەربازیدا.
ئاماژه بهوهشكراوه،
سودانی پابەندبوونی حکومەتی عێراقی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی هاوکاری دوو قۆڵی و
هەنگاونان بەرەو پێشەوە لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لە ماوەی
چەند مانگی رابردوودا گەیشتوونەتە ئەنجام، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە
فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و پەرەپێدانی کەشێکی سەرنجڕاکێشی وەبەرهێنان
هەیە، بۆ بازرگانی و دروستکردنی دۆخێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و کۆمپانیا
ئەمریکییەکان لە عێراق، بە شێوەیەک بەرجەستەی دیدگای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات
بێت.
له راگهیهندراوهكهدا
ئەوەش هاتووه، سودانی جەختی لەوەکردەوە کە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و
واشنتن لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر و پەیوەندیی بەردەوام لە رێگەی فرە کەناڵەوە
دامەزراوە، کە بەرژەوەندی هاوبەش بەرز دەکاتەوە و متمانەی هاوبەش دەچەسپێنێت، لە
چوارچێوەی راوێژ و هەماهەنگیی بەردەوام بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان و جەختی
لە پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە لە دەرەوەی چوارچێوەی
پەیوەندی و راوێژ کردەوە
.