PM:04:21:22/10/2025
5208 جار خوێندراوەتەوە
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، بەهۆی هەڵبژاردنەوە لە ٦ـی مانگی داهاتوو تا ١١ـی هەمانمانگ دوامی ناوەندەکانی خوێندن رادەگیرێت. کۆمسیۆنیش دەڵێت، بۆ چۆڵکردنی ناوەندەکانی خوێندن دوای دەنگدان پێویستیان بە کاتە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە بڕیاردرا ئەو ناوەندانەی خوێندن كە دەبنە بنكەی هەڵبژاردن لە رۆژی پێنجشەممە شەشی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، دەدرێنە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان.
ئاماژە
بەوەشكراوە لە رۆژی ٦ـی مانگی داهاتوو تاوەكو ١١ـی هەمانمانگ دەوامی گشت
ناوەندەكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی و ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی نێودەوڵەتی
دەبێتە پشوی فەرمی، رۆژی چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەم دەوام لەسەرجەم ناوەندەكانی
خوێندنی حكومی و ناحكومی دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەشی روونكردووەتەوە،
ئەو قوتابخانانەی كە دەبنە بنكەی هەڵبژاردن، دەتوانن وانەی یەكەم لە رۆژی
چوارشەممە ١٢ـی تشرینی دووەم نەخوێنن بەمەبەستی ئامادەسازی بۆ دەستپێكی وانەی دووەم،
وێڕای ئەوەی كە كۆمسیۆن ئاگاداركراوەتەوە، قوتابخانەكان وەك ئەوەی وەریانگرتووە
رادەست بكەنەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ كارگێڕی ناوەندەكانی خوێندن.
لە بەرامبەردا کۆمسیۆن دەڵێت، ئەو خوێندنگایانەی کە
دەنگدانیان تێدا دەبێت ناتوانرێت راستەوخۆ لە ١٢ـی ١١ و رۆژێک دوای تەواوبوونی
دەنگدان چۆڵبکرێن و ئاماژەی بەوەشکرد، لە عێراق لە بەرواری ٥ـی ١١ تا ١٣ـی ١١ دەخایەنێت.