PM:03:52:22/10/2025
1072 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە سنووری ئیدارەی سۆران دەستیکرد بە فرۆشتنی نەوت بە هاوڵاتیان و چەند هاوڵاتییەک لەم بارەیەوە بە ئێن ئاڕ تییان وت،"سەرباری زۆری نرخەکەی؛ بڕی ئەو نەوتەی حکومەت پێمان دەفرۆشێت زۆر کەمە".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، زیاتر لە هەفتەیەکە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت بە هاوڵاتیانی ناوچە شاخاوییەکانی سنوری ئیدارەی سۆران، بۆ هەر خێزانێک ٢٠٠ لیتر نەوت دیاریکراوە و لە بەرامبەردا ١٠٣ هەزار دینار و ٥٠٠ دیناری لێ وەردەگرێت.
هاوڵاتیانیش لە نرخەکەی ناڕازین و بە ئێن ئاڕ تییان وتووە، چەند مانگە مووچە نەهاتووە و ئەو نرخە زۆرە بۆ
خێزانێک کە لە دوو کەس زیاتر پێکبێت،
هەروەها سەرباری زۆری نرخەکەی بڕی ئەو نەوتەی حکومەت پێیان دەفرۆشێت زۆر کەمە.
وتیشیان، ناوچەکەیان ساردە و هەر خێزانێک
لانی کەم ساڵی پێنج بەرمیلیان پێویستە،
ئەو ٢٠٠ لیترە بەشی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ دەکات.
ئەوەی کە جێی ئاماژەپێدانە، پێشتر تانکەری
نەوت دەگەڕا بە ماڵەکاندا بۆ فرۆشتنی نەوت و ئەمساڵ تەواوی دانیشتوان دەبێت چەندین
کاتژمێر بە پێوە بووەستن بۆ نۆرەی نەوت لە یەک بەنزینخانەدا.