PM:03:24:22/10/2025
1088 جار خوێندراوەتەوە
دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەشێک لە دانیشتوانی هەڵەبجە گردبوونەوە و دەڵێن، ٢٠ ساڵە بەڵێنی چاککردنی شاقامێکیان پێدراوە بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەکراوە، دەشڵێن بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی بەهۆی تەپ و تۆزی ئەو رێگایە کێشەی هەناسەدانیان بۆ دروست بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەشێک لە دانیشتوانی هەڵەبجە گردبونەوە و بە ئێن ئاڕ تییان وت، لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە هاتووچۆی شارەوانی دەکەن بۆ چاککردنی رێگای شەقامەکەیان، بەڵام دەستی دەستییان پێکراوە و تەنها پێیان وتراوە "بەسەرچاو"، دواتر پێیان وتراوە کە بودجەی پێویست نییە بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی رێگاکە.
یەکێک لەو هاوڵاتیانە کە بەرکەوتووی چەکی کیمیاوییە بە ئێن ئاڕ تی وت، لە
هاویندا بەهۆی تەپ و تۆزە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت و دۆخی سییەکانی ناهەموارە،
هاوڵاتییەکی دیکەش ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی قوڕەوە ناچارن پووت لەپێبکەن و بەو
شێوەیە هاتووچۆ بکەن بەرە و کاروباری رۆژانەیان.
باسیان لەوەشکرد، نازانن کە حکومەتی ماوەبەسەرچوو ئەو داهاتی ناوخۆیەی کە
لە رێکەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بەدەستی هێناوە لە چ شتێکدا خەرجیدەکات و ئامادە نییە
ئاوڕ لەو شەقامانە بداتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ناڕەزایی هاوڵاتیانی هەڵەبجە بەهۆی کەموکوڕی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە
بەردەوامە و بەشێکی زۆری هاوڵاتیان بەرکەوتەی چەکی کیمپاوین و تەپ و تۆزی ئەو
رێگایە تووشی کێشەی هەناسەدانیان دەکات.