سەردێڕ:

پۆڵندا باری نائاسایی سنورەکانی لەگەڵ بیلاروسیا بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردەوە

AM:09:18:01/12/2021

2140 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی باری نائاسایی سنورەکانی وڵاتەکەی بەدرێژایی بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ماریۆس کامینسکی وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، باری نائاسایی سنورەکانی وڵات بەدرێژایی لەگەڵ بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە و تا ئاداری ٢٠٢٢ درێژ دەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لەسبەینێوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سێ روێوشوێنی تایبەت بە سنورەکانیش دەگیرێنەبەر.
لەدرێژەی تویتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگترین رێوشوینیان  بریتییە لە بەردەوامیدان لە قەدەغەکردنی گەیشتن بە سنورەکانی پۆڵەندا بەھەموو شێوەیەک.
 ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢ی ئەیلولی ئەمساڵەوە حکومەتی پۆڵەندا بۆ ماوەی سی رۆژ باری نائاسایی لەسەر سنورەکانی لەگەڵ بیلاروسیا راگەیاند و دواتر بۆ دوومانگی دیکە درێژی کردەوە تا ٢ی کانونی یەکەم، بەگوێرەی بڕیارەکەش جگە لە ھێزەکانی پاسەوانانی سنور ھیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بگاتە سنورەکانی ئەو وڵاتە.













گەلەری