دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی بۆ رۆژنامەنووس و چالاکوانێکی دەڤەری بادینان دەرکرد و هەر ئەمڕۆ ئازادکرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دوای نۆ مانگ لە زیندانیکردنی لەسەر دۆسیەیەکی رۆژنامەنووسی، دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی ئومێد بەرۆشکی، رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان دەرکرد.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە
بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند تۆمەتێکی تر سزای شەش مانگ
زیندانی بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا سەپێندرا و دواتریش بە بڕیاری پێشوەختە دادگا شەش
مانگی تر سزاکەی بۆ نوێکردەوە.
هەروەها، لە رۆژی ٣٠ی
کانونی دووەمی ٢٠٢٥ دوای زیندانیکردنی ئەو رۆژنامەنووسە، سیپان ئامێدی، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لەو بارەیەوە وتبووی،
کەیسەکەی بە سیاسی کراوە و بڕیارەکە پێشوەختە دراوە و پێچەوانەی هەموو
یاساکان بووە.