سەردێڕ:

ئەو کەسانەی لە پسووڵەی خۆراک بلۆک کراون ئاگاداردەکرێنەوە

PM:01:21:22/10/2025

1284 جار خوێندراوەتەوە

پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، ئەوانەی کە پسووڵەی خۆراکیان بلۆک کرابوو، لە هەفتەی داهاتووەوە راستەوخۆ نامەیان بۆ دێت و لە رێی ئەپلیکەیشنێکەوە دەتوانن ناوەکانیان نوێ بکەنەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییانەی کە پسووڵەی خۆراکیان بلۆک کرابوو وە مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش کردبوو، پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بکەن.

روونیشیکردەوە، لە هەفتەی داهاتووەوە ڕاستەوخۆ لە رێگای ئەو ژمارە مۆبایلەی پێشکەشیان کردووە، لە هێلەکانی (کۆڕەک، ئاسیا، زین) نامەیان بۆ دێت بەناوی (Mot)، دواتر دەتوانن لە رێی ئەپلیکەیشنەکەوە ناوەکانیان نوێ بکەنەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکە













گەلەری