سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ٤٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

PM:12:48:22/10/2025

988 جار خوێندراوەتەوە

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان عێراق سوریادا دەست بەسەر نزیکەی ٤٠٠ کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا و ژمارەیەک بازرگانی نێودەوڵەتی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی سوریا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی لەناوبردنی بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی بازرگانان و لایەنی پەیوەندیدار.

باسی لەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ٣٧٠ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر و ژمارەیەک کەسانی داواکراو و بازرگانیی نێودەوڵەتیش دەستگیرکران.

روونیشیکردەوە، تەواوی چالاکی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکە لەناو خاکی سوریادا ئەنجامدراون.

 

 

 













گەلەری