PM:12:31:22/10/2025
1104 جار خوێندراوەتەوە
لە گوندێکی نزیک پایتەختی سووریا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە لە ژن و منداڵ پێکهاتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، بە گوێرەی میدیا عەرەبییەکان، لە گوندی ساوان لە دوما کە نزیکە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە و تا ئێستا ٢٠ رووفاتی لێ دەرهێندراوە.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، چەندین گۆڕی بە کۆمەڵ لە زۆربەی
ناوچەکانی سووریا دۆزراونەتەوە.