سەردێڕ:

کۆمسیۆن لەبارەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە هەڵبژاردندا بڕیاریدا

AM:11:45:22/10/2025

1068 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆن دەڵێت، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئاگاداریان کردوونەتەوە لە خواستی بەشداریکردن لە چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردندا و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی هەڵبژاردن قەدەغەی هاتوچۆ راناگەیەندرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، ژمارەیەک رێکخراوی ناوخۆیی خۆیان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە بۆ بەشداربوون لە چاودێریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

هەروەها، قەیس محەمداوی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ئەمنیی هەڵبژاردنەکانیش وتی، لە رۆژانی دەنگداندا هیچ قەدەغەیەکی هاتوچۆ راناگەیەندرێت و هاتوچۆ لە سەرجەم شارەکان ئاسایی دەبێت.

هاوکات، حەسەن هادی ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن دەڵێت، رێگەنادرێت هیچ دەنگدەرێک بێ کارتی دەنگدان بچێتە بنکەکانی دەنگدان.

بێجگە لەوەش، دوێنێ کۆمسیۆن رایگەیاند کە بردنە ژوورەوەی مۆبایل بۆ بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.













گەلەری