کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمەباران لە پارێزگایەک هەیە و پلەی گەرماش لە بەرزبوونەوەدایە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم وتی، ئاسمان لە پارێزگاکانى هەولێر، سلێمانى کەرکوک، هەڵەبجە پەڵە هەور دەبێت و لە سنوورى ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و بەرزەکان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت.
وتیشی، لە سنوورى
پارێزگاى دهۆک هەورى زیاتر دەبێت و ئەگەرى نمە باران لە ناوچە سنوورییەکانى ئەو
پارێزگایە هەیە ،پلەی گەرماش کەمێک بهرز دهبێتهوه
بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ
لەبارەی سبەینێش
دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٩
پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٨
پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٨ پلەی
سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی
سیلیزی
کەرکوک : ٣٢
پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٩
پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٦
پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :
١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٤
پلەی سیلیزی