AM:10:40:22/10/2025
1404 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی میدیا جیهانییەکان، لە کۆریای باشوور ژنێک لەکاتی هەوڵدان بۆ کوشتنی سیسرکێک، باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سووتاند و گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، لە شاری ئوسان لە کۆریای باشوور، دوای ئەوەی ژنێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبووندا سیسرکێکی بینیوە، هەوڵیداوە بە سپرایەکی سووتێنەر بیکوژێت، بەڵام بووەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵەکەیدا و ئاگرەکەش بە خێرایی تەشەنەی کردووە بۆ تەواوی باڵەخانەکە.
باس لەوەشکراوە، بەهۆی ئاگرەکەوە ژنێکی دیکە لە باڵەخانەکە گیانی لەدەستداوە و هاوسەرەکەی و هەشت هاوڵاتی دیکەش توشی تەنگەنەفەسی بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەری ژنەکە قوربانییەکە توانیویەتی منداڵەکەیان لەرێگەی پەنجەرەوە بۆ باڵەخانەیەکی تەنیشتیان رزگار بکات، بەڵام ژنەکەی کاتی هەوڵدان بۆ خۆڕزگارکردن، کەوتوهتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.