سەردێڕ:

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پاراستنی ئاو چەند بڕیارێکی دەرکرد

AM:10:04:22/10/2025

916 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی و بەفیڕۆ نەدان و پاراستنی ئاو؛ سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی تەواوی بۆرییە سەرەکی و لاوەکییەکانی گواستنەوەی ئاو لە سەرجەم پارێزگاکان، هەروەها لەبارەی پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسییەوە چەند بڕیارێکی دیکەی دەکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاراستنی ئاو لە بەفیڕۆدان و بەرەنگاربوونەوەی کەمئاوی، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکان راسپێردراون بۆ نۆژەنکردنەوەی تەواوی بۆرییە سەرەکی و لاوەکییەکانی گواستنەوەی ئاو لە سەرجەم پارێزگاکان کە تێکشکاون یان دزەیان تێدایە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ٢١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە وەزارەتی کشتوکاڵ مۆڵەتی حەوزە قوڕاوییەکانی بەخێوکردنی ماسی نوێ ناکاتەوە و  پرۆژەکانی بەخێوکردنی ماسی دەگۆڕدرێن بۆ سیستمی داخراو. 













گەلەری