سەردێڕ:

راوێژکارێکی کازمى: بەراورد بە ٢٠٢٠ بێکاریی ٥% و هەژاریی ١٠% کەمیکردووە

PM:03:17:25/07/2021

2092 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری ئابوری سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەراورد بە ساڵى رابردوو رێژەى بێکارى و هەژاریی لە عێراق کەمیکردووە و دەشڵێت، پاڵپشتى بانکى ناوەندی بۆ کەرتى نیشتەجێبوون کاریگەریی گەورەى هەبووە.


مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقى راگەیاند، رێژەی بێکاری لە ٢٧٪ەوە بۆ ٢٢٪ دابەزیوە و ریژەی هەژاریش لە ٣٥٪ەوە بۆ ٢٥٪ کەمیکردووە.

ئەوەشى خستووەتەڕوو، پاڵپشتی بانکی ناوەندی عێراق بۆ کەرتی نیشتەجێبوون بە زیاتر لە چوار ترلیۆن دینار بەبێ سوود، بووەتەهۆی رەخساندنی هەلی کار و کەمکردنەوەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر لەکاتێکدا ٢٠٪ی هێزى کارى وڵات لەو کەرتەدا کاردەکەن.

لەلایەکى دیکەوە، بەپێی راپۆرتی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، پێشبیبی دەکات کە تا کۆتایی ئەمساڵ کۆی بەرهەمی نەتەوەیی عێراق بگاتە نزیکەی ١٩١ ملیار دۆلار و لە ریزبەندی پێنجەم گەورەترین ئابوری وڵاتانی عەرەبیدا بمێنێتەوە.













گەلەری