جاک دۆرسەی هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای تویتەر و بەڕێوبەری گشتی لە کۆمپانیاکە لە هەژماری تایبەتی خۆی، هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە دەستی لە پۆستەکەی کێشاوەتەوە.
لەو بارەیەوە، کۆمپانیای تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت،
دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمپانیاکە بە کۆی دەنگ بڕیاریداوە پاراگ ئاگراواڵ بەرپرسی تەکنەلۆجیای
تویتەر لە پۆستی بەڕێوبەری گشتیدا دەستبەکاربێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، پاراک ئاگراواڵ ماوەی ١٠ ساڵە
لە تویتەر کار دەکات و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تا ئێستا بەرپرسی تەکنەلۆجیای تویتەر بووە.
تویتەر؛ تۆڕێکی کۆمەڵایەتییە لە ٢١ی ئازاری ٢٠٠٦ـەوە
دامەزراوە، ئێستا یەکێکە لەو ١٠ ماڵپەڕەی کە زۆرترین سەردانکەریان لە ھەموو جیھاندا
ھەیە و دروستکردنی ھەژمار لە تویتەر بە خۆڕاییە.