سەردێڕ:

موقتەدا سەدر پەیامێکی سێ وشەیی بڵاوکردەوە

PM:07:15:30/11/2021

18108 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەنرا، موقتەدا سەدر پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە.


موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر پاش ئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق راگەیەنرا لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، "سوپاس بۆ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان."

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنی پێشوەختەى راگەیاند.

کورسی لایەنەکان بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن؛ رەوتی سەدر ٧٣ کورسی، هاوپەیمانی تەقەدوم ٣٧ کورسی، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ٣٣ کورسی، پارتی ٣١ کورسی، هاوپەیمانی کوردستان ١٧ کورسی، هاوپەیمانی فەتح ١٧ کورسی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٩ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی چوار کورسی و کۆمەڵی دادگەری یەک کورسی.

مانگی رابردوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، دوای نزیکەی ٢٤ کاتژمێر کۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەکانی راگەیاند، بەڵام لە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامەکان گۆڕانکاری لە پێنج کورسی پەرلەمانی عێراق کرا لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق.

لا يتوفر وصف.













گەلەری