سەردێڕ:

پێنج رێگە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە و بەدوربوون لە هەڵامەت

PM:06:20:30/11/2021

11996 جار خوێندراوەتەوە

چالاکی جەستە و سیستمی خۆراکی هاوسەنگ و تەندروست خاڵێکی گرنگە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی جەستە و ئەنجامدانی ئەرکەکانی رۆژانە، بەو هۆیەوە لە نەخۆشییە وەرزییەکان و هەڵامەت بە دوردەبن.


رۆژنامەی ئێکسپرێسی بەریتانی ئاماژەی بە زانیارییەکانی سارە سەتائیر کردووە کە بەڕێوبەری زانستەکانە لە دامەزراوەی خۆراک لە بەریتانیا، ئەو بەڕێوبەرە ئاماژەی بە پێنج ڕێگەی سروشتیی کردووە بۆ بەهێزبوونی بەرگریی جەستە و بەدوربوون لە هەلامەت و ئەنفلەوەنزا.

یەکەم: بەدەستهێنانی خەوێکی باش و گرنگیدان بە کاتەکانی خەوتن.

دووەم: کەمبوونەوەی دڵەڕاوکێ و شەکەتی و ماندوبوونی مێشک.

سێیەم: خواردنی بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزەی نوێ.

چوارەم: خواردنی بڕێکی زۆر لە چەورییە تەندروستەکان وەک چەوری ئۆمێگا سێ کە لە ماسی سەلەموندا هەیە.

پێنجەم: ڕۆژانە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک وەرزش بکەیت وەک مەلەکردن یان پاسکیل لێخوڕین یان راکردن.

ئ.ل













گەلەری