PM:04:27:30/11/2021
3132 جار خوێندراوەتەوە
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئازەربایجانی سەر بە هێزەکانی پاراستنی سنوور، تووشی رووداو بوو و ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسیش بریندارن.
هێزەکانی پاراستنی سنووری ئازەربایجان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردوەتەوە و تیایدا هاتووە، رووداوەکە کاتژمێر ١٠:٤٠ی ئەمڕۆ لە ناوچەی مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانی قەرەهەیبەت روویداوە.
لەو بارەیەوە، ئاژانسی
هەواڵی رۆیتەرز دەڵێت، ١٤ کەس بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش
بریندار بوون.
دواتریش، بەرپرسانی
پاراستنی سنوور و سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، چوونە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە
دەستیپێکرد.