PM:01:23:30/11/2021
7524 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، ئاگر لە بازاری شۆرجەی ناوەڕاستی بەغدا کەوتەوە و بەهۆی مەترسی ئاگرەکەوە کارمەندانی بانکی رافیدەینیش بانکەکەیان جێهێشتووە.
میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، ئاگر لە بازاڕی شۆرجەی بەغدای پایتەخت کەوتووەتەوە و هێشتا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە چی بووە.
باسیان لەوەشکردووە، کە ئاگرەکە مەترسی لەسەر بانکی رافیدەین دروستکردووە و بەهۆیەوە کارمەندەکانی؛ بانکەکەیان جێهێشتووە.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستی پێکردووە.