ئیسرائیل به‌شكردنی دۆسیه‌ی هه‌واڵگریی له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی نزیک لە خۆی راگه‌یاند و داوا دەکات، بژاردەی سەربازی دژ بەو وڵاتە بگیرێتەبەر.
بێنی گانتز وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایگەیاند، دۆسیه‌ی هه‌واڵگرییان له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیاندا به‌شكردووه كه نیشانی ده‌ده‌ن تاران به‌خێرایی به‌ره‌و چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌نگاوی ناوه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئەو رێكکه‌وتنە نێوده‌وڵه‌تییه كه له ڤیه‌ننا دانوستانی له‌سه‌ری ده‌كرێت سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیسرائیله‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، گانتز رایگه‌یاندووه،
"بۆ هاوپەیمانەکانمان دووپات دەکەمەوە کە پێویسته به سزا یان بژاردەی سەربازیی
به‌رپه‌رچی ئێران بدرێته‌وه. به‌و شێوه‌یه ئێران كۆتایی ده‌هێنێت به هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی
چه‌كی ئه‌تۆمی و شه‌ڕانگێزیی".
بێنی گانتز باسی
له‌وه كرد، دژی دانوستانه‌كان نین، به‌ڵام ناكه‌ونه ناو گه‌مه‌ی ئێران بۆ یارییكردن
به كات و رایگه‌یاند، "ده‌ستخۆشی له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین بۆ هه‌وڵه‌كانی
له پێناو چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، به‌ڵام وه‌ك وڵاتێكی به‌هێزی
سه‌ربه‌خۆ دەمانەوێت کارامەیی بەرگرییكردن له خۆمان به شاراوەیی بهێڵینه‌وه".
رێککەوتنامەی JCPA کە بە رێککەوتنامەی (ئەتۆم)ی ناسراوە و لە ١٤ی تەمموزی ٢٠١٥، لە ڤییەننای
پایتەختی نەمسا لە نێوان هەریەک لە چین، فەڕەنسا، روسیا، بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا
لەلایەک و ئێرانیش لەلایەکی ترەوە واژۆکرا، ئامانج لە رێککەوتنەکەش سنوردارکردنی
چالاکییە ئەتۆمییەکانی بەرهەمهێانی چەکی ئەتۆم بوو لەلایەن ئێرانەوە.
لە مانگی ئایاری
ساڵی ٢٠١٨ـدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی یەکلایەننانە کشانەوەی وڵاتەکەی
لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران راگەیاند و چەندین سزای بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.
لە دوای کشانەوەی
ئەمریکا لە رێککەوتنامەکە و سەپاندنی سزا بەسەر ئێران‌دا لەلایەن ترەمپەوە، ئێران بەشێکی
زۆری بەندەکانی رێککەوتننامەکەی شکاند، بەڵام دەسەڵاتدارانی تاران رایانگەیاندووە،
ئێران پابەند دەبێت بەسەرجەم بەندەکانی رێککەوتنەکەوە ئەگەر واشنتن سزاکانی سەر ئێران
هەڵبگرێت.