سەردێڕ:

ژمارەیەک چەکدار هێرشیان کردەسەر پێشمەرگە و شەڕ بەردەوامە

PM:10:39:29/11/2021

31804 جار خوێندراوەتەوە

پێشـمەرگەیەک لە شوێنی شەڕەکەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی پەلامارەکەی داعشەوە تا ئێستا پێشمەرگەیەک بە ناوی "محەمەد مەنسوور" لە لیوای نۆی پیادەی سلێمانی گیانی لەدەستداوە و دوو پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.


بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە گەرمیان، لە ئێستادا شەڕ لە نێوان چەکدارانی سەر بە داعش و هێزی پێشمەرگە لەو سنوورە بەردەوامە و بریندار لە ریزی هێزەکانی پێشمەرگەدا بوونی هەیە.

 

تایبەت بە رووداوەکەش، سامان سەرتیب بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید خالید گەرمیانی لەكفری بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، "تا ئێستا چوار بریندار هێنراوە بۆ نەخۆشخانەكەمان و دواتر لەوێ دەركراون و زانیاری كۆتاییش بەردەست نیە". 

 

No description available.No description available.No description available.













گەلەری