سەردێڕ:

وێنە.. لە لوبنان هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد

PM:04:43:29/11/2021

4064 جار خوێندراوەتەوە

لە لوبنان دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان و قەیرانی ئابوری، هاوڵاتیان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و شەقامە سەرەکییەکانی بەیروتی پایتەختیان داخست، لە بەرامبەردا هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان نەبوونەوە.


هاوڵاتیان باس لەوەدەکەن، کێشەی کەمی خزمەتگوزارییەکانیان هەیە و لە چەند رۆژی رابردووشدا لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ خۆپیشاندان کردبوو.

لە خۆپیشاندانەکاندا؛ رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی به‌یروت، شه‌قامه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كان و رێگاكانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌ به‌رد و ئۆتۆمبێل داخران.

لە بەرامبەردا، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوویان نەبوونەوە و هەوڵیاندا به‌بێ ده‌ستوه‌ردانه‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ رێگاكان بكه‌نه‌وه‌.













گەلەری