سەردێڕ:

سعودیە مەرجى نوێى بۆ ئەنجامدانى عەمرە دیارى کرد

PM:03:11:29/11/2021

9788 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى حەج و عەمرەى وڵاتى سعودیە مەرجى نوێى بۆ ئەنجامدانى وەرزى داهاتووى عەمرە، دیارى کرد.


وەزارەتى حەج و عەمرەى وڵاتى سعودیە لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر ئاماژەى بەوە کرد "رێگە بەو عەمرەکارانە دەدرێت کە لە دەرەوەى وڵاتى سعودیە دەیانەوێت عەمرە ئەنجام بدەن بەو مەرجەى ئەو ڤاکسینانەیان وەرگرتبێت کە لەسعودیە بەکاردەهێنرێت".

ئاماژە بەوەش کراوە ئەو عەمرەکارانەى کە ئەو جۆرە ڤاکسینانەیان وەرگرتووە کە لەلایەن رێکخراوى تەندروستى جیهانییەوە پشتگیرى دەکرێت، ئەوانە بۆ ماوەى ٣ رۆژ کەرەنتین دەکرێن و لەدواى ٤٨کاتژمێر لە کەرەنتینەکە ئەنجامى پشکنین دەردەچێت و ئەگەر ئەنجامەکەى نێگەتیف بوو ئەو کات رێگەیان پێدەدرێت کە عەمرە ئەنجام بدەن.

وەزارەتەکە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە بۆ ئەنجامدانى عەمرە مەرجە هەر عەمرەکارێکى دەرەوەى وڵاتى سعودیە دوو ژەمە ڤاکسینی وەرگرتبێت.













گەلەری