سەردێڕ:

پێشبینى کەشناسى عێراق؛ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما و باران بارین

AM:11:00:29/11/2021

12588 جار خوێندراوەتەوە

دەستەى کەشناسى عێراق رایگەیاند "پێشبینى دەکرێت لە سبەینێوە سێشەممە پلەکانى گەرما بەرزببنەوە".


ئەمڕۆ دووشەممە دەستەى کەشناسى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى کەشوهەواى شارەکان لە رۆژانى داهاتو و پلەکانى گەرما بڵاوکردەوە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى دەستەکە لە سبەینێوە سێشەممە پلەکانى گەرما بەرزدەبنەوە و سەبارەت بە هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە کە پلەى گەرما لە شارەکانى هەرێمى کوردستان لەنێوان ١١ بۆ ٢٣ پلەى سەدى دەبێت.

ئەوەش روونکراوەتەوە پێشبینى دەکرێت سبەینێ سێشەممە لە شارەکانى هەرێمى کوردستان پلەکانى گەرما بەراورد بە رۆژى رابردوو کەمێک بەرزبێتەوە و خێرایى با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە رۆژى پێنجشەممەدا پلەکانى گەرما دەست بە دابەزین دەکەن و پێشبینى دەکرێت لە شارەکانى هەرێمى کوردستان نمە باران ببارێت و لەبەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینى دەکرێت بەفر ببارێت.













گەلەری