سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی دۆلار ببینە

PM:12:11:28/11/2021

67580 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بە جێگیری ماوەتەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.


١٠٠ یۆرۆش بە ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ چوار هەزار دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.

هاوکات، ١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی دوو هەزار دینار دابەزیوە.

١٠٠ دۆلاری ئەمریکیش بە دوو ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ پێنج هەزار تمەن بەهای دۆلار بەرزبووەتەوە.

لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستی تۆمارکرد بەشێوەیەک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە هەزار و ١٨٠ مامەڵەی پێوەکرا و بەمەش بەراورد بەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار هەزار و ٣٨ لیرە بەرزبووەتەوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری