سەردێڕ:

فەوزی هەریری: دیالۆگی ستراتیژیی واشنتۆن و بەغدا چارەنوسسازە بۆ ئایندەی عێراق

AM:10:40:25/07/2021

1548 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاند، وەک بەشێک لە شاندەکەى عێراق بەشدارییان لە چوارەمین گەڕی گفتوگۆی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق کرد، کە لە واشنتۆن بەڕێوەچووە، راشیگەیاند، ئەو گفتوگۆیە چارەنوسسازە بۆ ئایندەی عێراق.


فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم ماژەى بەوەشکرد،لە رێگەى پێکەوە کارکردن، دەتوانن رێگە بگرن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر.

هاوکات، هەژار ئیسماعیل عەمید روكن لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەشداربووە لە گفتوگۆکانى بواری ئاسایش لە پنتاگۆن، هەردوو لایەن جەختیان کردووەتەوە لەسەر بایەخی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بواری ئاسایش و پابەندێتیی هاوبەشی هەردوولا لە شەڕی دژی داعش و بەردەوامى پشتیوانییەکانى ئەمریکا بۆ پێشمەرگە.

دایەلۆگی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق، ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی ئیدارەکەى ترەمپ دەستیپێکرد و لە سەردەمی ئیدارەی بایدینیش بەردەوامە.







گەلەری