PM:09:39:27/11/2021
7700 جار خوێندراوەتەوە
کچێکى بە رەگەز عێراقی بەهۆى ئەوەى بە پلەى بەرز کۆلێژى پزیشکى ددانى لە کەنەدا تەواوکردووە حکومەتى ئەو وڵاتە وەک ئافرەتى نمونەیی وێنەى کچەکەى لە شەقامەکاندا هەڵواسیوە.
لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا وێنەى کچێکى عێراقی بەناوى سالى نەمیر بلاوبووەتەوە کە تێدا خۆى لە بەردەم وێنەیەکى خۆى کە لە شەقامێکدا هەڵواسراوە وەستاوە و ئاماژە بە وێنەکەى دەکات.
هاوکات، لەسەر وێنەکە نوسراوە زانکۆى تۆرەنتۆ ژیانى منى
دەستپێکرد.