سەردێڕ:

بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا

AM:11:12:04/09/2025

2100 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی هاتووچۆی دهۆک دەڵێت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگای نێوان دهۆک و هەولێر، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و سێ کەس گیانیانلەدەستدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بڵاویکردەوە، کاتژمێر٩:٤٠ خولەکـی بەیانی، رووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆ لەسەر رێگای سەرەکیی نێوان دهۆک و هەولێر، لە سنووری ناحیەی روڤیا لە نزیک ئۆڤەرپاسی گوندی بەردەسوور روویدا.

وتیشی، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، سێ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و هاوڵاتییەکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.

 

 

 

 













گەلەری