سەردێڕ:

راوێژکارێکی سودانی: بودجەی سێ ساڵە گەشەی ئابووری عێراق بەرزدەکاتەوە

AM:10:49:04/09/2025

1396 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاریکی سودانی دەڵێت، پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵەیی، گەشەی ئابوری وڵات بە رێژەی لە سەدا ٥٠ بەرزدەکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، مەزهەر ساڵح راوێژکاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، پەسەندکردنی بودجەی سێ ساڵە دەبێتە هۆی باشتربوونی رێژەی گەشەی ساڵانە بۆ لە سەدا ٥٠ بەمەش هەلی کار زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لەو پارێزگایانەی کە پڕۆژەی گەورەی گەشەپێدان بەخۆوە دەبینن.

وتیشی، ئەم هەنگاوانە گرنگە لە هەمەجۆرکردنی ئابووری و کەمکردنەوەی پشت بەستن بە داهاتی نەوت و پەیوەست بە خێرایی خەرجکردن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی.













گەلەری