AM:11:23:03/09/2025
1496 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی ئامارەکانی کەشناسی هەرێم، سبەینێ تۆز و خۆڵێکی سووک ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە بەتایبەت ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرماش بەردەوامن لە نزمبوونەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
لەبارەی
کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتى، لەگەڵ بەرز بوونەوەی تۆزێکی سوک
کە لە ناوچەکانی باشووری هەرێم تۆزەکە زیاتر دەبێت، پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە
تۆمارەکانی ئەمڕۆ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێکراوە .
هەولێر : ٤٠ پلەی
سیلیزی
سلێمانی
: ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٣٩ پلەی
سیلیزی
کەرکوک
: ٤١ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٤٠ پلەی
سیلیزی
هەڵەبجە
: ٣٩ پلەی سیلیزی
سۆران
: ٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی
ئۆمەران : ٢٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان
٤٢ پلەی سیلیزی