AM:11:09:03/09/2025
1912 جار خوێندراوەتەوە
بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەمڕۆ مووچەی مانگی شەشی چەند وەزارەتێک دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ مووچەی مانگی شەش بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەکانی (ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ و داد لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری) دابەشدەکرێت.
هەر بەپێی
خشتەکە، مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەکانی (پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە
سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و
گەشتوگوزار)ـیش دابەشدەکرێت.