AM:08:23:03/09/2025
1200 جار خوێندراوەتەوە
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٨ دۆلار و ٩٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ بەردەوامە لە بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـی ئەیلوولـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٥ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لەدوای کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان
ئەمریکا و رووسیا دێت لەسەر پرسی ئاگربەستی جەنگی ئۆکرانیا، هاوکات، بە گوێرەی
ئاژانسی رۆیتەرز، نەبوونی دڵنیایی لە سەرکەوتنی ئاگربەستەکە کاریگەری لەسەر نرخی
نەوت دەبێت.