PM:10:03:02/09/2025
2492 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی لەسەر رووداوی تەقەکردن لە رۆژنامەنووس و چالاکوان هێمن مامەند دەستپێکردووە. ئەوەش دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تەقەی لێكراو بە دوو فیشەك بریندارکرا.
ئەمرۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەشاری سلێمانی، تەقە لە رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی هێمن مامەندکرا و دەستبەجێ لەسەر ئەو رووداوە دەزگای ئاسایشی هەرێم، لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و گەڕان بەدوای بکەرانی ئەم تاوانە بەردەوامە.
هاوکات لقی
سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستانیش رایگەیاند، تەقەکردن لە رۆژنامەنووس
ھێمن مامەند رەفتارێکی ترسنۆکانە و دوورە لە کاروپیشەی خەڵکی ئازا، چونکە
رۆژنامەنووس ھەڵگری چەک نیە تا بە چەک تەقەی لێبکرێت و ئەو حاڵەتەش دەچێتە خانەی
ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردن.