سەردێڕ:

سەنتەری میترۆ: دەسەڵاتی هەرێم دادگاکان بۆ ململانێی سیاسی بەکاردەهێنێت

PM:09:40:02/09/2025

1688 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری میترۆ دەڵێت، پاشەكشەی ئازادی راگەیاندن و رادەربڕین لە هەرێم پاشەکشەی کردووە و دەشڵێت، دەسەڵاتی هەرێم دادگاکان بۆ ململانێی سیاسی بەکاردەهێنن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشەکشەی ئازادی سیاسی و راگەیاندن و رادەربڕین، کاریگەری نەرێنی لەسەر پاڵپشتی نێودەوڵەتی دەبێت بۆ هەرێم و دەسەڵاتی سیاسیش نایەوێت لەم راستییە تێبگات.

باسی لەوەشکردووە، دەسەڵاتی هەرێم دادگاکان بۆ ململانێی سیاسی و یەکلاکردنەوەی دۆسییەکان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن.













گەلەری