PM:08:08:02/09/2025
5416 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا لە سلێمانی دەستڕێژی گوللە لە هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی کرا و بە سەختی بریندارە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شارە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، چاوگێک لە تەندروستی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، كەمێك پێش ئێستا لە گەڕەكی عەقاری شاری سلێمانی، تەقە لە هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی كراوە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بە گوێرەیی
زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو كەس لەسەر ماتۆرسکیلەوە تەقەیان
لە هێمن مامەند كردووە و دواتر هەڵاتوون، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی
رایگەیاند، گولەیەک بەر قۆڵی کەوتووە و گولـلەیەکی دیکەش بەر
کەمەری کەوتەوە.