PM:06:27:02/09/2025
3376 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی دەڵێت، سه‌رجه‌م قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، له خولی ٨٩ـی كۆلێژی سه‌ربازی قه‌ڵاچۆلان له‌كاتی مه‌شقی چه‌كی كاریگه‌ر كه به‌شێك بووه له پڕۆگرامی خوێندنی خولی (٨٩)، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه.
ئاماژەی بەوەشکرد،
له ئه‌نجامدا سێ خوێندكار بریندار ده‌بن و خوێندكارێكیش گیانی له‌ده‌ستدا كه سه‌رجه‌میان
سه‌ر به سوپا و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بوون.
پێشتریش ئه‌مڕۆ
ئه‌حمه‌د له‌تیف، وته‌بێژی هێزه‌كانی ٧٠ـی هێزی پێشمه‌رگه به ئێن ئاڕ تی وت،
له كاتی مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی ژماره‌یه‌ك خوێندكاری كۆلیژی سه‌ربازی قه‌ڵاچوالان،
گولـله‌یه‌كی ئاربیجی ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه قوتابییه‌ك گیانی له ده‌ستدا و سێی
دیكه‌ش برینداربوون.