رێکخراوی مانگی سووری ئەفغانستان دەڵێت، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەی دوێنێی وڵاتەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە نزیکەی هەزار و ٤٠٠کەس، بەپێی ئامارەکە زیاتر لە هەشت هەزار خانووش داڕماون و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له ویلایه‌تی كه‌نه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان، لە هه‌ڵدانه‌وه‌ی دار و په‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كان بەردەوامن و هێشتا دوای رۆژێک نەتوانراوە فریای ژمارەیک گوند بکەون و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت خه‌ڵكێكی زۆرتر له ژێر باڵه‌خانه‌كاندا گیریان خواردبێت یان گیانیان له ده‌ست دابێت.
ئەوەش دوای
ئەوەی بەرەبەیانی دوێنێ دووشەم بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕی شه‌ش پله به پێوانه‌ی
ریخته‌ر و له قووڵایی ١٠ كیلۆمه‌تر روویدا، دواتر ژماره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه‌ی تر
به گوڕی كه‌متر وڵاته‌كه‌یان هه‌ژاند.
هاوکات حکومەتی
ئەفغانستان داوای له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كردووه یارمه‌تی پێشكه‌شی وڵاتەکەیان
بكه‌ن، چونكه تواناكانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه
سنوورداره.
پێشتریش له رۆژی
٧ـی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٦.٣ پله به پێوانه‌ی
ریخته‌ر ئه‌فغانستانی هه‌ژاند، ئه‌وكات تاڵیبان ژماره‌ی قوربانییانی به چوار هه‌زار
كه‌س ناو برد، به‌ڵام رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ژماره‌كه‌ی به هه‌زار و ٥٠٠
كه‌س ناو بردبوو.
له حوزه‌یرانی
ساڵی ٢٠٢٢ـش بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر به گوڕی ٥.٩ پله روویدا كه بووه هۆی مردنی
هه‌زار كه‌س و برینداربوونی هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س.