سەردێڕ:

عێراق نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە تەرخانکرد

AM:09:11:25/07/2021

3480 جار خوێندراوەتەوە

عێراق دوو ملیار دیناری بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای باڵندە تەرخانکرد و وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش دەڵێت، ئەو نەخۆشییە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە و رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.


حەسەن نازم وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بڕی زیاتر لە دوو ملیار دیناریان بۆ دابینکردنی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای باڵندە تەرخانکردووە.

هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە، ھێنانی مریشکی نەخۆش بە شێوەی نایاسایی و کۆچی باڵندەکان بۆ عێراق، ھۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندەن.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەشڵێت، زۆرینەی ئەو ماددە نایاساییانە لە رێگەی پارێزگای بەسڕەوە ھاوردە دەکرێن و ئەوەش ھۆکاری دەرکەوتنی ئەنفلۆنزای باڵندەیە لە بەشێکی ناوچەکانی بەسڕە، دڵنیایش دەدات كە ئەو نەخۆشییە بۆ مرۆڤ ناگوازرێتەوە و رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە بەشێک لە کێڵگە پەلەوەریەکانی پارێزگاکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و بەوهۆیەوە، سەدان پەلەوەر مرداربوونەتەوە و کێڵگە پەلەوەرییەکان زیانکردووە.













گەلەری