سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

AM:08:08:27/11/2021

9712 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ نرخی نەوت بۆ یەکەم جار و دوای دوومان دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە ٧٧ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە نرخەکەی شەش دۆلار و ٨١ سەنت دابەزی و بە ٧٢ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٦٨ دۆلار و ١٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەمەش لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە یەکەمجارە نرخی بەم شێوەیە دابەزێت، پێشتر لە مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ نرخی نەوت بەرێژەی ٢.٩٥٪ دابەزی و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٨٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بەو مەترسییانەی لەسەر کەرتی ئابوری جیھان ھەیە بەھۆی سەرھەڵدانی زنجیرەی نوێیی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە باشووری ئەفریقا دەرکەوتووە.

دابەزینی نرخی نەوت لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری