سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی نەوت ببینە

AM:08:20:25/07/2021

6156 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی ٧٤ دۆلار و ١٠ سەنتە، بەمەش نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە.


هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریكیش گەیشتە ٧٢ دۆلار و حەوت سەنت.

رۆژی ٢٥ی مانگی رابردوو بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار و حەوت سەنت بەرزبووەوە.

بەپێی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.













گەلەری