ماڵپەڕی فۆشیا لە بابەتێکدا ئاماژەی بە کۆمەڵێک لەو خووانەی ژیانی ڕۆژانە کردووە کە زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنن و توشی نەخۆشیی دەکەن، ئەوانیش:
یەکەم: خواردنەوە گازییەکان
دووەم: کەمبوونەوەی ڤیتامینB6لە جەستەدا کە بەردی گورچیلە دروست دەکات، ڤیتامینەکەش لە ماسی و جگەری مانگا و پەتاتە و نۆک و میوە و مزرەمەنییەکاندا هەیە.
سێیەم: وەرزش نەکردن
چوارەم: جگەرەکێشان
پێنجەم: کەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا کە بەرد دروست دەکات، زیاتر لە سەوزە و چەرەسات و فاسۆلیا و ئەڤۆگادۆدا هەیە.
شەشەم: نەخواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست
هەشتەم: زیادەڕەویکردن لەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە.
نۆیەم: زۆر خواردنی خوێ
دەیەم: گرفتەکانی خەو
یانزەیەم: ڕاگرتنی میز و درەنگ میزکردن
دوانزدەیەم: خواردنی بڕێکی زۆر لە پڕۆتین
سیانزەیەم: هەڵە بەکارهێنانی دەرمان
چواردەیەم: لەکاتی نەخۆشییە جیاوازەکاندا خواردنی دەرمانی نەخۆشییەکە پشتگوێ بخەیت.