سەردێڕ:

عێراق ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی بڵاوکردەوە کە گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵات

AM:10:38:26/11/2021

6684 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ھەزار و ٣٨ کۆچبەر لە سنورەکانی بیلاروسیا و پۆڵەنداوە گەڕێنراونەوە بۆ ناوخۆی وڵات.


ئەمڕۆ ھەینی، عەباس عیمران بەڕیوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوە لە عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٦٠٨ کۆچبەر کەلە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و پۆڵەندا گیریان خواردبوو گەڕێنراونەتەوە بۆناو خاکی وڵات.
ئاماژەی بەوەشدا، راستەوخۆ لە ژێر چاودێری و بەفەرمانی ناسر حسێن شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق دوو فڕۆکەی تایبەت تەرخانکراون بۆ گواستنەوەی کۆچبەرەکان لە مینسکی پایتەختی بیلاروسیاوە بۆ فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و بەغدای نێودەوڵەتی.
دەشڵێت، بەمەش لەگەل گێڕانەوەی ٤٣٠ کۆچبەری دیکە کەلە رێکەوتی ١٨ی ئەم مانگە لە بیلاروسیاوە گەرێنرانەوە ناو خاکی وڵات، ژمارەی کۆچبەرە گەڕینراوەکان بووە ھەزار و ٣٨ کۆچبەر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١،  لە دوو کات و دوو کاروانی جیاوازدا زیاتر لە ٦٠٠ کۆچبەر لە مینسکی پایتەختی بێلارووسەوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر کە زۆرینەیان کوردن بوون. 
ھاوکات، بڕیارە ئەمڕۆ ئەو کۆچبەرە کوردانەی کە ژمارەیان نزیکەی ٥٠ کەس دەبێت و ماوەی زیاتر لە دوو مانگە لە لیبیا گیریانخواردووە بگەنەوە ھەرێمی کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٨ی ئەم مانگە، یەکەم کاروانی کۆچبەران کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠ کۆچبەر بوو بە ھەماھەنگی  نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی گەڕانەوە ھەرێمی کوردستان و عێراق. 

کـ ، ئـ












گەلەری